لە هەڵمەتێکی ژینگەیی لە شاری سەردەشت، بە بەشداریی چالاکانی ژینگەیی و خەڵکی دیکە زیاتر لە هەزار دەنکی بەڕوو لە سروشتدا چێندرا.
ئەو چالاکییە لە ڕۆژی سێزدەبەدەردا ئەنجام دراوە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەنجومەکانی ژینگەیی لە کوردستان بۆ پاراستنی ژینگە کار و چالاکیی جیاواز بەڕێوە دەبەن.
چالاکانی ژینگەیی بە چالاکیی جۆراوجۆر لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، لە پەرەپێدان بە فەرهەنگی پاراستنی ژینگە بەردەوامن و لە ئێستادا منداڵانیش لەم ڕێگایەدا ڕۆڵ دەگێڕن و هەنگاوی کاریگەر دەنێن.