کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سنووری "باشماخ" ژمارە سریاڵی پاسپۆرتی هاووڵاتییان دەدزرێت

11:16 - 19 رێبەندان 2719

لە دروازەی سنووریی باشماخ،  کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لەو گومرۆکە لە بەشی کۆنترۆڵ، ژمارە سریاڵی پاسپۆرتی موسافیران کە دەڕۆنە هەرێمی کوردستانەوە دەدزن.

 لە سەرەتای ساڵی ٩٨ی هەتاوییەوە هەتا ئیستا بە سەدان پاسپۆرتی ئەو موسافیرانەی کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، لەلایەن مەئموورانی هێڵی پشکنینەوە ژمارەی سریاڵی پاسپۆرتەکەیان کۆنترۆڵ دەکرێت.

دوای کۆنترۆڵکردنی ئەو ژمارە سریاڵانە، ئەو ژمارانە به بنکەکانی مۆبایل بۆ ڕیجیستری دەفرۆشن.

هەتا ئیستا دەیان کەس لە مەریوان بەنیسبەت ئەو کردەوەیەی کاربەدەستانی ڕێژیم لە گومرۆکی باشماخ سکاڵایان لە دادگای شاری مەریوان تۆمار کردووە.

نەتەنیا دادگا، بەڵکوو هیچ ناوەندێکی دیکەی ڕێژیمی ئێران وڵامی ئەو سکاڵایەی خەڵکیان نەداوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، کاربەدەستانی دادگای مەریوان، مەئموورانی کۆنترۆڵی پاسپۆرت لە هێڵی دەروازەی باشماخ و نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕایتێل، دەستیان لەو گەندەڵییەدا هەیە.

فرۆشتنی هەر سریاڵی پاسپۆرتێک بڕی ٥٠٠ هەتا ٦٠٠ هەزار تمەنە.

ئەو هەوڵەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران سیخووڕییە بۆ سەر ژیانی کەسیی خەڵک.