ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکرات لە چەند شوێنی شاری "سنە" بە یادی شەهیدانی "کۆساڵان" چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.
ئەو شوێنانەی کە ئەو چالاکییانەیان تێدا بەڕێوە چووه بریتین لە: "شەقامی خەیرێزنە، مەیدانی زەفەرییە، پارێزگاری، شەقامی نازوککاران، چوارڕیانی چوارباخ ، فەراح، چوارڕیانی ئێکباتان، ئاویەر، مەیدانی فەیزاوا، بەهەشت محەممەدی، گۆڕی شەهید ئەیووب زندی، باخی میللی، عەباس ئاوا، کانی کووزەڵە، نەبووەت، باخی دایک، مەیدانی پادگان و ئەرەش".
لەو چالاکییانەدا وێنەی شەهیدانی کۆساڵان بریتی لە مام ئەکبەڕ مینبەری، شاخەوان مینبەری، شۆڕش مینبەری، ئەفشار سوورەبوومە، ساحیب حوسێنی، بارزان حوسێنی، مەهدی شێخی، ڕوحوڵڵا حەیدەری، هیوا قوربانی، کاوە جەوانمەرد، سەرکەوت سەمەدی لە دار و دیواری ئەو شوێنانە دراون.
هەروەها لە ناوچەی "شاروێران"، ڕێگای "حاجی خۆش – کێچاوا" سەر بە شاری "مەهاباد" ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەڵ کراوە.