کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سنە بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

12:45 - 6 خاکەلێوه 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ١٠ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە ژاوەرۆی سنە بەرامبەر گۆندی نییەر لە شاخی مێرگەوار ئاڵای کوردستان  و ئارمی حیزبی دێموکراتیان هەڵکرد.

لە بەرەبەری ١٠ی خاڵەلێوە ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی قازی محەممەد و هاوڕێیانی، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوه.