کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سنە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ماوەی یەک حەوتوودا ٤٠٠ کەس بریندار بوونە

17:56 - 18 بانەمەڕ 2722

"ڕەزا پیرا" بەڕێوەبەری ئۆرژانس و زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگای سنە وتوویەتی، لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕەوە هەتا ڕێکەوتی ١٦ی مانگەوە واتا یەک حەوتوو لە کۆی ٤٦٢ ڕووداوی هاتوچۆ ٤٠٠ کەس بریندار بوونە.

لەو ڕێژەیە ٣١٠ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و چوار کەسیان بەهۆی نالەباریی برینەکانیان گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ١ هەزار و ١٥٩ بریندار بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ ڕەوانەی ناخۆشخانە کراون.

ناستانداردبوونی  ڕێگاوبانەکانی کوردستان و کەرەستەکانی هاتوچۆ لە هۆکاری سەرەکیی ڕووداوی هاتوچۆ دێنە ئەژمار.