ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی سنە و سەقز بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەرەوپیری نەورۆزەوە چوون.
ڕۆڵەکانی دێموکرات لەو دوو سارە بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بەم ڕۆژە پێشوازییان لە نەورۆزی کوردەواری کرد.
ئەو شوێنانەی لە سەقز چالاکی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ''سەر قەبران. شاناز و سەعدی"
هەروەها لە سنە لە زۆربەی شوێنە گشتییەکانی شار تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژە بڵاو کراوەتەوە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران داوای لە خەڵک کردووە لەو ڕێوڕەسمانەی کە ڕێژیم بۆ نەورۆز بەڕێوەی دەبات بەشداری نەکەن و خەڵک خۆیان بە شێوەیەکی بەشکۆ نەورۆز جێژن بگرن.