ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ لە عیمارەتی "خوسرەوئاوا"ی سنە، پەردە لەسەر کتێبی "مێژووی ئەردەڵان" لە نووسینی "مەستوورە ئەردەڵان" و پێداچوونەوەی نوێی "جەماڵ ئەحمەدی ئایین"، لا درا.
چەندین کەسایەتیی کورد لە بەشە جۆراوجۆرەکانی "هونەری و وەرزشی" لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوون.
"جەماڵ ئەحمەدی ئایین" لەمبارەوە وتوویەتی: "پێشتر ئەو نوسخە خەتییە لە مێژووی ئەردەڵان لەلایەن ناسر ئازادپوور چاپ کرابوو، بەڵام سەرەڕای دەگمەنبوونی ئەو نوسخەیە، کەموکۆڕیی هەبووە".
ناوبراو زیادی کردووە: "ئەو کتێبەم بە هاوکاری و پشتیوانیی مەنسوور ئەردەڵان، یەکێک لە نەوەکانی خوسرەو خانی ئەردەڵان پێداچوونەوە کردووە".