کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٠ لە سەدی حەشیمەتی شاری ورمێ پەراوێزنشینن

23:06 - 23 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: پەراوێزنشینی بەهۆی هەژاری، بێکاری و گرانی رووی لە زیادبوونە و لەلایەن ڕێژیمەوە هیچ ئاوڕێکی لێنادرێتەوە.

عەلیڕەزا مەلامحەممەدی، فەرمانداری شاری ورمێ بە هەواڵدەری ئیسنای گوتووە: ٢٠ لە سەدی حەشیمەتی شاری ورمێ پەراوێزنشینن و نیشتەجێی نشینگە غەیرە فەرمییەکانن.

بەوتەی ناوبراو حەشیمەتی پەراوێزنشین لە شاری ورمێ ٢٤٠هەزار تا ٢٥٠ هەزار کەسە و ژمارەی شوێنی نیشتەجێ بوون و پەراوێزنشینی لەو شارە لە ٢٥ شوێن بە بەرینایی ٤٧١ هێکتارە کە یەکسانە لەگەڵ ٤.٥ لە سەدی کۆی پانتایی ئەو شارە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازی ڕێژیم، نزیک بە ١٩ میلیۆن کەس لە حەشمەتی ئێران پەراوێزنشینن یان لە کەلاوەکاندا دەژین.