کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٨٠ لە سەدی خەڵکی ئیلام لە مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنا دان

13:33 - 13 پووشپەڕ 2720

لە پارێزگای ئیلام کۆرۆنا هێڵی سووری تێپەڕاندووە و بەرپرسێکی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە  ٨٠ لە سەدی خەڵکی ئیلام لە مەترسیی ئەوەیان لەسەرە تووشی کۆرۆنا بن.

"محەممەد کەریمیان" بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستیی ئیلام وتوویەتی؛ بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی مەترسیداری کۆرۆنا و چوونەسەرەوەی ئاماری تووشبووان لە شارەکانی ئیلام، ئەیوان، ئاودانان، دێهلۆڕان، دەڕەشار و چەڕداوەڵ لە هێڵی سووردان.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ئەو شارانە ٨٠ لەسەدی خەڵکی پارێزگای ئیلام پێک دێنێت و ئەو ٢٠ لەسەدی دیکەش لە هێڵی زەردان.

لەو پێوەندییەدا "مەهدی محەممەدی" یەکێک لە بەرپرسانی ستادی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە کرماشان وتوویەتی، بە شێوەی نێوەنجی لە مانگی ڕەشەمەدا لە هەر ڕۆژێکدا ٣ هەتا ٤ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و بەتایبەت شارەکانی کوردستان، بووەتە هۆی تووشبوون و گیانلەدەستدانی هەژمارێکی زۆر لە هاووڵاتییان و بۆ کۆنترۆڵی ئەم قەیرانە، لەلایەن ڕێژیمەوە هیچ هەنگاوێک هەڵناگیرێت.

هەر چوار پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵات دۆخی شارەکان دۆخێ هێڵی سوور ڕاگەیەندراوە و ئاماری تووشبووان و قوربانیان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرز دەبێتەوە.