کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٨٠ لە سەدی فەرشچنەکان لە پارێزگای ورمێ بێکارن

12:54 - 6 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ٨٠ لە سەدی فەرشچنەکان لە پارێزگای ورمێ بە هۆی پشتیوانی نەکردنیان لە لایەن کاربەدستانی ڕێژیمەوە، بێکار بوونە.

بەپێی وتەکانی "موحەرم سەید جەعفری"سەرۆکی یەکیەتیی فەرشچنەکان، هەتا ئێستا پشتیوانییەک لە فەرشچنەکانی پارێزگای ورمێ نەکراوە و لە لایەن بەرپرسانەوە هیچ ئاوڕێکیان پێنەدراوە.

بەپێی قسەکانی ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی ئێران لە سێ ساڵی ڕابردوودا ٨٠ لە سەدی فەرشچنەکان بێکار بوونە.

ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ بیمەی فەرشچنەکان گوتویەتی: "٢٠ لە سەدی ئەوانەی کە لەو پیشەیەدا کاریان هەیە هیچ پیشتوانێکیان لێ ناکرێ و لە بواری بیمەوە تووشی کیشە بوونە".

 فەڕشی دەستچن تەنیا بەرهەمێکی نێوخۆییە کە بەرهەمهێنەران ناچارن هەتا کەرەستەی پێویستی چنین، بە گران بکڕن و لە بەرانبەردا بەرهەمەکانیان بە پارەی هەرزان بفرۆشن، بەردەوامبوونی ئەو دۆخە دەبێتە هۆی مایەپووچبوونی ئەو پیشەیە.

هەنووکە بەرهەمهێنەرانی فەڕشی دەستچن و ماشینی لە ئێران بە هۆی گرانی و زیادبوونی قیمەتی دۆلار، لەگەڵ کۆمەڵێک کێشە بەرەوڕوو بوونەتەوە کە بەردەوامبوونیان لە کاری بەرهەمهێنانی فەڕش ئەستەم دەکا.

بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی پاڕێزگای ورمێ بە هۆی بێکاری ڕووویان لە پیشەی فەرشچنی کردووە، بەڵام لە لایەن ڕێژیمی ئێران ‌هیچ گرینگێکیان پێ نادرێت و ڕێژەی بێکاری لەو پارێزگایە بەردەوام لە حاڵی هەڵکشان دایە.