کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەدەمین ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی هونەرمەند ''حەسەن زیرەک''، هێزەکانی ڕێژیم بڵاوەیان بە خەڵک کرد

13:41 - 9 سەرماوەز 2721

ڕۆژی دووشەممە بە بۆنەی سەدەمین ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی مامۆستا ''حەسەن زیرەک'' هونەرمەندی ناوداری کورد لەلایەن خەڵکەوە ڕێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا هۆگران و دڵسۆزانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی بەشدار بوون.

سەرچاوەکان بە ماڵپەری ''کوردستان میدیا''یان ڕاگەیاند کە ئیوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٨ی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەتی و ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لەسەر گڵکۆی ''حەسەن زیرەک'' بڵاوەیان بە خەڵکی شاری بۆکان کردووە و ڕێگایان نەداوە کە خەڵک کۆ ببنەوە.

"حەسەن زیرەک" هونەرمەندێکی پایەبەرز و گەورەی کوردە و ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی ئەدەب و فۆلکۆری کوردییە و لەلەیەن خەڵکی کوردستانەوە بەردەوام یادی دەکرێتەوە و وەکوو هێمایەک ناوی دەبرێت.