کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەردەشت بەهۆی کۆرۆناوە نرخی خۆراک گران بوو

17:23 - 21 رەشەمه 2719

لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە سەردەشت و بەهۆی ترسی خەڵک لە تەشەنەسەندنی ئەو نەخۆشییە، نرخی کەلوپەلە سەرەتاییەکانی ژیانیش لە بازاڕدا گران بوو.

لە ئێستادا بازاڕی سەردەشت بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەلایەن خەڵکەوە داخراوە و لە ڕۆژانی دواتردا خەڵک بە شێوەی خۆڕسک نێو شاریان بە دەرمانی تایبەت پڕژاندووە.

بەهۆی ئەوەیکە زۆربەی بازاڕی سەردەشت داخراوە، نرخی خۆراک بەرز بووەتەوە. بۆ نموونە مریشکی زیندوو لە ٩ هەزار تمەنەوە بووەتە ١١ هەزار تمەن و هەر کیلۆ پیواز لە ٧ هەزارەوە بووەتە ١٢ هەزار تمەن.

خەڵک بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان لە ماڵەکانیان نایەنە دەرەوە و سەرخۆشی و شایی لەلایەن خەڵکەوە کۆ کراوەتەوە.

سەردەشت بەهۆی هێرشی کیمیایی سەدامەوە، زۆربەی خەڵکەکەی نەخۆشیی تەنگی نەفەسی هەیە، هەر بۆیە خەڵک بەنیسبەت بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە لە ئاستی شاردا هۆشداریی جیددییان دابوو.