کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەردەشت و مەهاباد سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا

11:53 - 12 خاکەلێوه 2720

ئەندامان و لایەنگرنی حیزبی دێموکرات بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، سەردانی گڵکۆی ڕێبەرانی نەتەوەی کوردیان کرد.

بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە سەردەشت سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.

لەو پەیمان نوێکردنەوەیەدا، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەسەر مەزاری شەهید "مەلا ئاوارە"، یەکێک لە ڕێبەرانی شۆڕشی ٤٦ـ٤٧  کۆ بوونەوە.

کاتێک کە جەلادەکانی ڕێژیمی شا مەلا ئاواره‌ بۆ گۆرەپانی تیرەباران دەبن، بە دەنگی بەرز و شۆڕشگێڕانە دەڵێت: "بە کوشتنی من خەباتی ڕەزگاریخوازیی نیشتمانپەروەران کۆتایی نایەت".

هەروەها لە بۆکان ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات سەردانی گڵکۆی پێشەوایان لە شاری مەهاباد کرد.

تێکۆشەرانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوەی سەردانی گڵکۆی پێشەوایان کردووە و بەڵێنییان دووپات کردووەتەوە کە هەتا دوایین ساتەکانی ژیان بە ڕێبازیان وەفادار دەبن.