
"موحسین ڕەشید فەڕووخی" سەرۆکی ئەنجومەنی "خورما" لە ئێران وتوویەتی: "بارودۆخی بازاڕ ئەوە پیشان دەدات کە نرخی بەستەیەک خورمای ٧٠٠ تا ٨٠٠ گڕەمی، ٤٨ تا ٦٠ هەزار تمەنە و کیلۆیەک خورمای "پیاڕۆم" ١١٠ تا ١٥٠ هەزار تمەنە".
بە وتەی ناوبراو سەرەڕای هەڵاوسانی ٥٠ لەسەدی لە ئێستادا و لە مانگی "ڕەمەزانـ"ـدا، نرخی کیلۆیەک خورمای خاوێن نزیک ٣٥ هەزار تمەنە کەمترین بەرزی لە نرخەکاندا هەبووە.
ناوبراو وتوویەتی لە ساڵی ڕابردوودا ١ ملیۆن و ٢٥٠ تۆن خورما بەرهەم هاتووە.
هەروەها نرخی کیلۆیەک بامیە و زلوبیا لە شاری "سەردەشت" گەیشتووەتە ٦٠ هەزار تمەن.
خەڵکی ئەو شارە باس لەوە دەکەن کە لێپرسینەوە لە نرخەکانی بازاڕدا ناکرێ و فرۆشیاران بە دڵی خۆیان نرخەکان دیاری دەکەن.
هەروەها فرۆشیارانیش باس لەوە دەکەن کە لەچاو ساڵی ڕابردوو، نەرخی کەرەستەکانی بەرهەمهێنانی بامیە و زلوبیا و کرێ دووکان زۆر زیادی کردووە بۆیە نرخەکانمان بەرز کردووەتەوە.