کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەرەتای وەرزی پاییزدا نرخی میوەکان لە ئێران زیاتر بەرز بووەتەوە

13:04 - 7 رەزبەر 2720

لە دوای هاتنی شەپۆلی گرانییەکان لە ئێران و چوونەسەرەوەی نرخی خانووبەرە، سکە، زێڕ، بورس و ماشین، نرخی شتومەکە خۆراکی و میوەکان بە ڕادەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.

لە بازاڕی میوە و تەڕەباری تاران، بەگشتی نرخی هەر کیلۆ میوەیەک گەشتووەتە زیاتر لە ١٥ هەزار تمەن و نرخی هەر کارتۆنێک ئاناناس گەیشتووەتە ٦٥٠ هەزار تمەن کە پێشتر بە ٨٠ هەزار بووە.

نرخی ئەو میوەگەلەی کە زیاتر لە ٣٠ هەتا ١٠٠ لەسەد گران بوونە بریتین لە: "هەنار هەر کیلۆیەک ١١ هەزار، ترێ ١٦ هەزار، هەرمێ ٢٥ هەزار و مۆز بە ١٨ هەزار و ٥٠٠ تمەن".

بەهۆی گرانیی میوەکان لە پارێزگاکانی کوردستان کە بێکاری و هەژاری زۆر زیاترە بەنیسبەت شوێنەکانی دیکەی ئێرانەوە، کڕینی میوە بۆ بنەماڵەکان زۆر دژوارتر بووە.

سەرەڕای ئەوەی لە وەرزی پاییزدا زۆربەی ئەو بەرهەمانە بە زۆری دەست دەکەون، بە نرخێکی کەم لە خاوەن باخەکان دەکڕدرێن و لە مەیدانی میوە و تەڕەبارەکاندا بە نرخێکی سەرسووڕهێنەر دەفرۆشرێت.