کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەرەتای ئەمساڵ هەتا ئێستا هیچ دەرمانێک بۆ نەخۆشەکانی "تالاسمی" هاوردە نەکراوە

17:20 - 8 بەفرانبار 2721

"محەممەد عەلیزادە" سەرۆکی هەیئەتی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی "تالاسمیـ"ـی ئێران بە هەواڵدەریی "ئیلنا"ی وتووە: "لە سەرەتای ئەمساڵ هەتا ئێستا هیچ دەرمانێک بۆ نەخۆشانی تالاسمی هاوردە نەکراو".

"عەلیزادە" باسی لەوە کردووە کە لە ئێستادا زۆر بە کەمی دەرمانی پێویست بۆ ٢٠ هەزار نەخۆشی "تالاسمی" دەست دەکەوێ.

سەرۆکی هەیئەتی بەرێوەبەری ئەنجومەنی "تالاسمی" ئێران باسی لەوەش کردووە تەنیا دەرمانێک کە لە ئەمساڵدا بۆ نەخۆشانی تالاسمی هاوردە کراوە ٣٥٠ هەزار دەرمانی ساختە بووە کە ئەویش زیان و خەسارێکی زۆری بۆ نەخۆشەکان بەدواوە بووە.

بە وتەی ناوبراو، بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان لە وڵامی بەدواداچوونەکانی ئەو ئەنجومەنە و نەخۆشەکان"جگە لەوەیکە وتوویانە داخوازییەکانتان بێ بنەمایە وڵامێکی ڕوونیان نەداوەتەوە".

ئاماری گیانلەدەستدانی نەخۆشانی تالاسمی، بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی تالاسمی  "زۆر بەرز بووەتەوە و لە بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٧وە هەتا ئێستا ٥٣٨ نەخۆشیی تالاسمی گیانیان لەدەست داوە.

نەخۆشانی تالاسمی لە ساڵدا پێویستییان بە ٨٠٠ هەتا یەک ملیۆن تمەنە بۆ ئەوەی دەرزی بۆ ئەو نەخۆشییەیان دابین بکەن.

لەگەڵ ئەوەیکە هەموو بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بابەتی گەمارۆکان بە هۆکاری کەمیی دەرمان گرێ دەدەنەوە کە ئامریکا چەندین جار ڕایگەیاندووە ناردنی دەرمان بۆ ئێران لیستەی گەمارۆکان ناگرێتەوە.