کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەقز شەکری ماوە بەسەرچوو بە خەڵک دەدرێت

11:07 - 10 رێبەندان 2720

ڕێژیمی ئێران لە شاری سەقز شەکری ماوە بەسەرچوو بە خەڵک دەدات و ئەمە بووەتە هۆی نیگەرانیی خەڵک لەو شارەدا.

هاووڵاتییان لە سەقز باس لەوە دەکەن ڕێژیم لەو شارەدا شەکری ماوە بەسەرچووی هێناوە و ڕێکەوتی نوێی لێداوە و بە خەڵکی دەدات.

تەنانەت بەپێی وێنەیەک کە بڵاو بووەتەوە کیسە شەکرێک کە ئەو هاووڵاتییە کڕیویەتی ڕێکەوتی ١١ ڕۆژ دواتر لەکاتی دەرچوونەکەی لێدراوە.

لەو دۆخەدا کە خەڵک لە تەنگانەدان ڕێژیم خۆراکی ماوە بەسەرچوو بە خەڵک دەدات.