کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەقز و بۆکان لەگەڵ ڕێبازی دوکتور "قاسملوو" پەیمانی وەفاداری نوێ کرایەوە

12:56 - 24 پووشپەڕ 2720

تێکۆشەرانی دێموکرات لە "بۆکان" و ناوچەی "خوڕخوڕە"ی سەقز لەگەڵ ڕێبازی  شەهید دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە و تێرۆریزمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد.

قارەمانانی دێموکرات لە "بۆکانـ"ـی بەیان و تەرەغەی سەرکەشەوە، لە زۆربەی شەقام و شوێنە گشتییەکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و بە تراکت، پوستێر و وێنەی دوکتور "قاسملوو" شاریان ڕازاندەوە.

ئەو شوێنانەی تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکییان تێدا بەڕێوە بردووە بریتین لە: "پردی کۆبانی، کوشتارگا، سالۆنی سیمۆرغ، موجتەمەعی ئیدارات، زانکۆی پەیامی نوور و ئازاد، شەقامی ئینقلاب و پاساژەکانی نزیک قەڵای سەردار".

هەروەها ڕۆڵە بەجەرگ و نەترسەکانی دێموکرات لە ناوچەی "خوڕخوڕە"ی سەقز لە گوندەکانی "ماسیەری شێخ و مەولاناوا" و ڕێگای نێوان ئەو دوو گوندە، بە بڵاوکردنەوەی وێنە و پوستێری پەیوەندیدار بە ٢٢ی پووشپەڕ، بۆ چەندەمین جار لەو دەڤەرە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو چالاکییانە لە کاتێکدا بەڕێوە چوون کە لەلایەن هێزە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمەوە کەشوهەوایەکی ئەمنییەتی و نیزامی زاڵ بووە و ئەو شار و ناوچانە بە تەواوی میلیتاریزە کرابوون.