کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سەقز یادی ٢٥ی گەلاوێژ بەرز ڕاگیرا

12:22 - 19 گەلاوێژ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی هەردەم لە سەنگەری حیزبی دێموکرات لە شاری سەقزەوە بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبەکەیانەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکییان تێدا بەڕێوە بردووە بریتین لە "ڕێگای سەرەکیی سەقزـ مەریوان، سەقزـ سنە گەردەنەی خوردەلووکی و ڕێگای چوونەژوورەوەی ئاوایی قشڵاق مەلا".

لەو چالاکییەدا قارەمانانی دێموکرات بە نووسینی دروشمی پەیوەندیدار بەو بۆنەیە لەو شوێنانە، ڕێزیان لە ٧٥ ساڵ خەباتی پڕ لە شانازی حیزبەکەیان گرت.

هەر لەو پێوەندییەدا پێشمەرگەکانی شار لە سەقز بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

لە پەیامی پێشمەرگەکانی شاردا وێڕای پیرۆزبایی لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات ڕایانگەیاندووە، "بێ‌گومان دامه‌زرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران وه‌ک پێویستییه‌كی‌ مێژوویی ‌‌و سووربوون ‌و به‌رده‌وامبوونی‌ له‌سه‌ر به‌رگری‌ له‌ خاكی‌ پیرۆزی‌ كوردستان بووەته‌ هۆی‌ گه‌لێک ده‌ستكه‌وتی‌ مه‌زن، له‌ دامه‌زرانی‌ كۆماری‌ كوردستانه‌وه‌ تا ڕاسان".

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری قووچان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و لەگەڵ حیزبی دێموکرات پەیمانیان نوی کردەوە.