کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری بوومەلەرزەلێدراوی سەرپێڵ زەهاو لەجێی خەڵک زیاتر گرینگی بە ناوەندە مەزهەبییەکان دەدرێت

12:28 - 7 رەشەمه 2720

''جەواد فاتمی نەسەب'' پێشنووێژی هەینیی شاری ''سەرپێڵ زەهاو'' بۆ دووهەمین جار بڕیاری داوە کە گومبەزی زیارەتگەی ''میر ئەحمەد'' کە تێچوویەکی زۆری هەڵگرتووە بیڕووخێننەوە و سەر لە نوێ دروستی کەنەوە.

بیانووی پێشنوێژی هەینیی 'سەرپێڵ زەهاو" ئەوو بووە کە گومبەزی ئەو زیارەتگەیە بچوکە و دەبێ لە هەموو لایەکی ئەو شارەوە ببیندرێت.

ئەو گومبەزە کە هەتا ئێستا تێچوویەکی زۆری تێدا کراوە و بڕیارە دیسان سەر لە نوێ دروست بکرێتەوە لەحاڵێکدایە کە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی شاری "سەرپێڵ زەهاو" دوای تێپەرینی زیاتر لە ٣ ساڵە لەوپەڕی بێ ئیمکانایدا دەژین.

ڕێژیمی ئێران بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی کرمانشان کە هێشتا بەشێکی زۆریان لە خێوەت و کانێکسدا دژین هیچ هەنگاوێکی جیددی هەڵنەگرتووە و بڕیار بوو کە وام بە هەموو خەڵکی زیانپێگەیشوو بدات، بەڵام ئەو وامەی کە دابووی بە بەشێک لە خەڵک، ئێستا گوشاری بۆ هێناوەن کە لەم دۆخەدا لێیان وەرگرێتەوە.