کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری "بۆکان" خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی سەرکەوتووانە کۆتایی پێ هات

11:00 - 21 سەرماوەز 2721

ڕۆژی پینجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاری فێرگەی "بەیانـ"ـەوە لە شاری "بۆکان" سەرکەوتووانە کۆتایی پێ هات.

ئەو خولە فێرکارییە بە ڕێنووسی کوردیی لاتینی و بە بەشداریی چەند کوڕ و کچ کۆتایی پێ هات.

ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی "بەیان" ڕێکەوتی ٢٣ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی لە شاری "بۆکان" دامەزرا و ئێستا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان لەوانە "مەهاباد و بۆکان" لقی چالاکی هەیە.

لە زۆربەی شارەکانی کوردستان بۆ خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردی و هەروەها ئاشناکردنی نەوەی نوێ بە ڕێنووس و زمانی کوردی و زیندووڕاگرتی ئەو زمانە، ئەنجومەنە فەرهەنگی و فێرکارییەکان خۆبەخشانە دامەزراون.