کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری "بۆکان" فێستیڤاڵی "بووکەبەفرینە" بەڕێوە چوو

10:39 - 29 بەفرانبار 2721

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری "بۆکان" و لەلایەن خەلکی ئەو شارەوە فێستیڤاڵی "بووکەبەفرینە" بەڕێوە چوو.

لەو فێستیڤاڵەدا خەڵکێکی زۆر بەتایبەت منداڵان بەشدار بوون و خۆشی و شادییان دەربڕی.

جگە لە دروستکردنی "بووکەبەفرینە" لەسەر ڕوومەتی منداڵان نەخشی گیاندارانیان کێشاوەتەوە.

هەروەها لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کە لە شارەکانی کوردستان بەفرێکی زۆر باری، خەڵک بەگشتی لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوە و دەستیان کرد بە خۆشی و هەڵپەڕین.

لەلایەکی دیکەوە لە زۆربەی گوند  و شارەکانی کوردستان وێنەی جوانترین بووکەبەفرینەیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە.