کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری "بۆکان" چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو

16:55 - 20 رەزبەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ڕەزبەر پێشمەرگەکانی شار لە شاری "بۆکان" بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە هێزی پێشمەرگە و ڕاسانی ڕۆرهەڵات چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا لە چەند شوێنی جیاوازی وەک ڕێگای "بۆکان - میاندواو" و "بۆکان - سایین قەڵا" ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەڵکرا.

هەروەها پێشمەرگەکانی شار لەسەر ڕێگای گوندەکانی "گۆگتەپەی قەرەمووساڵی، ئەرمەنی بڵاغی، سەراو، ڕەحیم خان، ئوزنقشلاق، کانی کوزەڵە، قانزالی، ڕێگای کورەخانەکانی "ساروقامیش" و لەسەر زۆربەی تابلۆکانی ڕێگای گوندەکانی دیکەی ئەو ناوچانە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا تراکتی "پشتیوانیی پێشمەرگەی شار لە ڕاسانی خۆرهەڵاتـ"ـییان بڵاو کردووەتەوە.

پێشمەرگەکانی شار بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە شێوازی جۆراجۆر چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.