![](/content/upload/1/news/28079_w920.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات، به هەڵکردنی ئاڵا و جامانە پشتیوانییان لە حیزبی دێموکرات و بەردەوامیی ڕاسان دووپات کردەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به هەڵکردنی ئاڵا و جامانە و نووسینی: ''حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ''و ''ڕاسان''، لە شاری بۆکان لە شوێنەکانی وەک: ناڵەشکێنە، کولتەپە و لە گوندی ئینگیجە و لەسەر ڕێگای گوندەکانی کانی تەبەت، قلیج و ئاڵبلاغ چالاکیی تەبلغییان بەڕێوە برد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ئەنجامدانی چالاکیی بەرینی تەبلیغاتی، لە شارەکانی کوردستان، پشتیوانیی خۆیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کورد و بێزارییان لە ڕێژیم دەر دەبڕن.