کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری بۆکان ڕێز لە پێشەنگەکانی ژینگەپارێزی گیرا

13:50 - 7 جۆزەردان 2720

ڕۆژی دووشەممە ۵ی جۆزەردان، ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە یەکەمین پێشەنگەکانی ژینگەپارێزی لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو.

 لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزی و شاخەوانیی بۆکانەوە ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە مامۆستا "ئەنوەر باپیری" پێک هات و ڕێزیان لە چالاکی و زەحمەتەکانی چەندین ساڵەی ناوبراو گرت.

بەهۆی نالەباریی دۆخی جەستەیی ''ئەنوەر باپیری'' کە چەند ساڵێکە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە، ئەم کۆبوونەوەیە لە ماڵی ناو براو بەڕێوە چوو.

لە مەراسمەدا کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی بەشداربوون و لە بەشێکی ئەو مەراسمەدا ئەمیر پیادە، بەرپرسی گشتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان وتارێکی پێشکەش کرد.