کوردستان میدیا: پێشانگایەکی تایبەت بە کاریکاتۆری هونەرمەندانی کوردی بواری مۆسیقا، لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران لە شاری تاران کرایەوە.
لەم پێشانگایەدا ٦٣ بەرهەمی کاریکاتۆریست سەعید چاواری، کە تایبەت بە هونەرمەندانی بواری مۆسیقای کوردستان و ئێرانە، لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران لە شاری تاران نمایش دەکرێت.
ئەو پێشانگایە لەلایەن چالاکانی فەرهەنگی بە هاوکاری ماڵی هونەرمەندانی ئێران و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کولەپشتی بەڕێوە دەچێت.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی ئەو پێشانگایە کتێبی چهرە بە چهرە کە پێکهاتووە لە کاریکاتۆری مامۆستایانی بواری مۆسیقا کوردستان و ئێران بڵاو دەکرێتەوە.
پێشانگای تایبەت بە کاریکاتۆری هونەرمەندانی کوردی بواری مۆسیقا، رێکەوتی ١ی سەرماوەز دەستی پێکردووە و هەتا سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.