کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری سنه تەنیا بەکرێگیراوان لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی دەکەن

11:42 - 1 رەشەمه 2719

لە شاری سنه مامۆستایانی قوتابخانەکان لە هەڵبژاردنەکاندا پاشەکشەیان کردووە و تەنیا چەند جاشێک هاوکاریی پارێزگار دەکەن.

لەو شارە هەڵبژاردنەکان هیچ بایەخێکی لەلای خەڵکەوە نییە و خەڵک دەڵێن بەشداری لەو شانۆیەدا ناکەین.

خەڵکی شاری سنە، بنێر و پۆستێرەکانی تایبەت بە بەربژێرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەدڕێنن.

چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان بە پەیام داوایان لە خەڵک کردووە لەو هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی نەکەن.

بەربژێرەکانی ڕێژیم چەواشەکاری بۆ فریودانی خەڵک دەکەن و سروودە نەتەوییەکان وەک "خوایە وەتەن ئاواکەی" بڵاو دەکەنەوە و بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکانیان جامانە لەسەریان دەکەن.

هاوکات بەربژێرەکانی ڕێژیم بەزم و هەڵپەرکێ ساز دەکەن، بەڵام بەو حاڵەش لەلایەن خەڵکەوە هیچ وڵامێکیان نییه و تەنیا چەند کەسێک لە دەستوپێوەندییەکانی خۆیان بەشدارن.