کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پارێزگای سنە بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

10:43 - 5 بانەمەڕ 2721

لە ناوچەی "لەیلاخ" و هەروەها شارەکانی "دێولان و قوروە" سەر بە شاری سنە، بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

لەو چالاکییەدا پێشمەرگەکانی شار لۆگۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە دەرگای پایگای بەسیجی "میقداد" هەڵواسیوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی بەردەوام بە چالاکیی جۆراجۆر پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەن.