ڕۆژی هەینی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەرنامەیەکی هاوبەشی ژینگەیی لەلایەن "ئەنجومەنی جەمعییەتی کوردستانی سەوز، شنەی نەوژینی کوردستان و گرووپی شاخەوانیی فەرهەنگیی چلچەمە" لە شاری "سنە" بەڕێوە چوو.
لەو چالاکییەدا جگە لە چالاکانی ژینگەیی و خەڵکی ئەو شارە، منداڵانیش بەشدارییان کرد و سروودی ژینگەییان وتەوە.
ئامانجی پێکهێنانی ئەو بەرنامەیە چاندنی تۆوی "بادام، قەزوان و بەڕوو" و چەند جۆری دیکەی تۆوی خۆماڵی و چەقاندنی نەمام بوو.
پێش بەڕێوەچوونی ئەو چالاکییە ژینگەییە لەلایەن ئەو ئەنجومەنانەوە بانگەواز کرابوو کە گشت ژینگەپارێزان، شاخەوانان، چالاکانیی مەدەنی و هەموو خەڵکی شاری "سنە" لەو چالاکییە ژینگەییەدا بەشداری بکەن.