کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری سنە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:54 - 29 بانەمەڕ 2722

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سنە بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پەیمانی ڕێز و وەفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی دێموکرات لە شاری سنە، بە کێشانەوەی ئاڵای کوردستان و بڵاوکردنەوەی تراکت لە شەقامەکانی "خەسراوا، چوارباخ، بێعسەت و چوارڕێیانی ئێکباتان و بەر مەیان ئەمین" بۆ جارێکی دیکە پشتیوانییان لە حیزبی دێموکرات دەربڕی.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە دروشمی "بەردەوام بێت حدکا" و "سەرکەوێ ڕاسان" دووپاتیان کردەوە کە بۆ بەڕێوەبردنی هەر جۆرە ئەرکێکی حیزبی ئامادەن.