
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، خەڵکی شاری "سەقز" بە درووستکردنی بووکەبەفرینەیەک پشتیوانیی خۆیان بۆ "زارا محەممەدی" مامۆستای زمانی کوردی دەربڕی و یادی ئەو مامۆستایەیان بەرز نرخاند.
ئەو بووکەبەفرینە بە جامانە ڕازابووە و لە تەنیشتیشی ناوی "زارای نیشتمان" نووسراوە.
ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار، "زارا محەممەدی"، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ــ کۆمەڵایەتیی "نۆژین" پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیجرای ئەحکامی دادگوستەریی "سنە" دەسبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانەکەی بۆ کانوونی ئیسلاح و تەربییەتی "سنە" ڕاگوێزرا.
ئەو حوکمەی "زارا" بە تاوانی وتنەوەی زمانی کوردی بە منداڵانی نیشتمان جێبەجێ کراوە.