کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری "سەقز" مریشک دەست ناکەوێت

17:44 - 23 جۆزەردان 2722

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، چەند ڕۆژێکە مریشک لە دووکان و بازاڕی شاری "سەقز" دەست ناکەوێت.

هەروەها خەڵکی ئەو شارە وتوویانە کە کوشتارگای مریشکی "سەقز" لەو چەند ڕۆژەدا مریشکی ماوەبەسەرچووی بە ڕێکەوتی نوێ بە خەڵک فرۆشتووە کە ئیدارەی تەندروستیی ڕێژیم پێی زانیوە و دەرگای کوشتارگاکەی داخستووە.

گەندەڵی و بێسەرەوبەرەیی لە هەموو شوێنێکی کوردستان و ئێران بەهۆی گرانی و هەڵاوسانەوە زیاتر لە ڕابردوو پەرەی سەندووە.