کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری "شنۆ" و شارەدێی "نێ" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

10:43 - 14 رەشەمه 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، لە شاری "شنۆ" و شارەدێی "نێ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی "گرکاشان" سەر بە شنۆ بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا ئاڵای کوردستان هەڵ کرا و دروشمی حیزبی نووسراوە.

لەو پێوەندییەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەدێی "نێ" بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان سەردانی گۆڕستانی ئەو گوندەیان کردووە و وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەندامانی کۆچکردووی حیزبی دێموکرات ئاڵای کوردستانیان لەسەر گڵکۆی ئەو شەهیدانە داناوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو چالاکییەدا پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردووەتەوە و بەڵێنییان داوە کە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان دەبن.