کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری "قەسری شیرین" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:35 - 21 بەفرانبار 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ جاری دووەم لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "قەسری شیرین" چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

ئەو چالاکییە لە شوێنەکانی وەکوو "کۆڵانی مێرسادی چوارەم، ڕاستین، قوتابخانەی کچانەی تەربییەت و فەرمانداریی ئەو شارە" بەڕێوە چوو.

لەو چالاکییەدا دروشمی "بژی پێشمەرگە، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بژی کوردستان" لەو شوێنانەدا بڵاو کراونەتەوە.

ئەندامان و لایەنگران بۆ پیشاندانی ڕێز و وەفا و خۆشەویستی و هەروەها پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.