کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری مەریوان ئارمی حیزبی دێموکرات شەکایەوە

12:18 - 7 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا:  ئه‌ندامان ‌و لایه‌نگرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، لە شاری مەریوان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە هەڵکردنی ئارمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پارکی شانۆی  شاری مەریوان، پشتیوانی و وەفادارییی خۆیان دووپات کردەوە.

شەکانەوەی ئارمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ماوەی چەند ڕۆژ  لە پارکی شانۆی شاری مەریوان، دڵخۆشیی خەڵکی نیشتمانپەرەری ئەم شارەی لێ کەوتەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەردەوام لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانیی لە حیزبی دێموکرات و ڕاسانی ڕۆژهەڵات  چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕیوە دەبەن و دڵی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانیان وەلەرزە خستووە.