
بە مەبەستی یارمەتیگەیاندن بە هەژاران و خەڵکی کەمداهات، بازاڕییان و کۆمەڵێک لە خاوەن کانگاکان هەڵمەتێکی خێرخوازییان بەڕێوە برد.
هەڵمەتەکە لە ئاستی پارێزگا و بە تایبەت سێ شاری ورمێ، مەهاباد و ماکۆ بەڕێوە چووە.
لەو هەڵمەتەدا چەندین خێرخواز و خاوەن کانگا لە شارەکانی دەوروبەر وەکوو بۆکان و پیرانشار بەشدار بوون.
خەڵکی پارێزگا و بە تایبەت شاری مەهاباد ئەو هەڵمەتە خێرخوازانەیەی بازاڕییان و خاوەن کانگاکانیان بەرز نرخاندووە.
بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان و بەتایبەت نزیکبوونەوە لە جێژن ساڵانە لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان هەڵمەتی خێرخوازانە بە مەبەستی گەیاندنی یارمەتی بە خەڵکی هەژار و کەمداهات بەڕێوە دەچێت.