کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری نەغەدە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:28 - 27 بانەمەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت، بە شێوەیەکی بەرین چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی هەینی ٢٦ی بانەمەڕ، ڕۆڵەکانی دێموکرات بە شێوەیەکی بەربڵاو لەنێو شاری نەغەدە بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شوێنەکانی وەک: ''مەیدانی بەهار، مەیدانی محەممەد ئەوراز، شەقامی باڵخچی، پارکی موعەلیم و ناو بازاڕ" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

دروشمەکانی ئەم چالاکییە بریتی بوون لە: "سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرکەوێ ڕاسان و بژی پێشمەرگە''.