![](/weney-mallperr/3392.jpg)
کوردستان میدیا: کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دەربڕین لە شاری کۆیە بە بەشداریی نوێنەرانی حیزب و رێکخراوەکانی کوردستانی ئێران، تورکیە و هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
بەپێێ راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، ئەو کۆبوونەوەیە بە مەبەستی مەحکووم کردنی تیرۆری سێ ژنە چالاکی کورد لە پاریس و هەروەها سزای سێدارەی لە کوردستانی ئێران، بەڕێوەچوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوەی سروودی ئەی رەقیب و راگرتنی یەک خولەک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی کەمپەینی مەحکووم کردنی تێرۆر و لە سێدارەدانی چالاکانی کورد لە هەرێمی کوردستان لەلایەن خالید حاجی مەلاوە خوێندرایەوە.
پاشان شێعرێک لەلایەن مامۆستا هێمنـەوە پێشکەش بە بەشداران کرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیەدا پەیامی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران و رێکخراوە مەدەنییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خوێندرایەوە.
دواتر خاتوو شەیدا و سابیر فەتاحی هەر یەک پارچە شێعرێکیان پێشکەش کرد.
کۆبوونەوەکە بە سروودێکی نیشتمانی کۆتایی پێهات.