کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری گوێکتەپەی مەهاباد چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:03 - 21 جۆزەردان 2722

پێشمەرگەكانی شار لە شاری گوێكتەپەی سەر بە شاروێرانی مەهاباد، وەفاداریی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموكرات دووپات كردەوە و ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ئارمی حیزبی دێموكراتیان لەو شارەدا هەڵ کرد.

لەو چالاکییەدا پێشمەرگەكانی شار لە گوێكتەپە، بە هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ئارمی حیزبی دێموكرات لە چوارڕێیانی مزگەوتی جامیعی ئەو شارە وەفاداریی خۆیان بە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دووپات كردەوە و هەڵوێستی توندی خۆیان دژی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران بۆ جارێکی دیکە دەربڕیوە.

هەروەها ڕایانگەیاند: "ڕێژیمی پەت و سێدارەی ئێران لە سەرەمەرگی خۆیدایە و داوا لە خۆفرۆشان و جاشە قێزەونەكان دەکەین كە دەست لە خیانەت هەڵگرن و بگەڕێنەوە باوەشی حیزب و گەل، ئەگەر دەست لە خیانەت هەڵنەگرن لەگەڵ هەر سزایەكی حیزبی و ڕق و تۆڵەی پێشمەرگەكانی شار بەرەوڕوو دەبنەوە".