کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی نەورۆز لە وڵاتی سوید لە شاری ئیسکیلستونا بەرز ڕاگیرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی ، کۆمیتەکای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یەکیەتیی کوردانی شاری ئیسکیلستونای وڵاتی سوید، شەوە ئاهه‌نگێکیان بەبۆنەی جێژنی نه‌ورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردییەوە، به به‌شداریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و دانیشتوانی ئه‌و شاره و ده‌ورووبه‌ری به‌ڕێوە برد.
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌که به سروودی نەتەوایەتیی ئه‌ی ره‌قیب و ڕاگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد.
پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ـ ڕمانلاندی لە لایەن حەبیب بەهرامی بەرپرسی ئەو کۆمیتەیە خۆێندرایەوە.
دواتر پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیران لەو شارە، لە لایەن مەندانێ کاکایی پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دێکەی بەرنامەکەدا، بیرەوەری و ووتەیەکی بەنرخ لە لایەن پێشمەرگەی قارەمان و تێکۆشەری ماندوونەناس مام حەسەن زارعی پێشکەش کرا.
کۆمەڵێ پەندی پێشینیان لە لایەن موختار عەزیزیەوە پێشکەش کران.
دوایین بەشی شەوە ئاهەنگەکە تەرخان کرابوو بۆ شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداربووان