کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری ئیلام قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە

12:23 - 5 گەلاوێژ 2721

دانانی بەربەستی هاتوچۆی نوێ بە بیانووی کۆرۆنا لە شاری "ئیلام"، لەلایەن ڕێژیمی ئێران دەستی پێ کردووە و هاتوچۆی ماشینەکان لە کاتژمێر ٩ی شەو هەتا چواری بەیانی قەدەغە کراوە.

هەروەها ماشینە ناخۆجێیەکان لە کاتی هاتوچۆ لەو پارێزگایە لەگەڵ سزا بەروڕوو دەبنەوە.

ڕێژیم بە بیانووی پەرەسەندنی کۆرۆنا، دەیهەوێ پێش بە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان بگرێ و ترسی ئەوەی هەیە خەڵک لەو شارانە وێڕای شارەکانی دیکە ڕاپەڕن.

هەروەها شەوی ڕابردوو لە شاری "ورمێ" بۆ چەند کاتژمێر ئینتێرنێت پچڕاوە.

لە ماوەی ١٣ ڕۆژی ڕابردوودا شارەکانی ئەحواز بەهۆی بێ‌ئاوی ناڕەزایەتیی بەرینییان بەڕێوە برد.

 له شارەکانی لوڕستان، تەورێز، ئەردەبێڵ، کرماشان، کەرەج و تاران تێکەڵی ئەو ناڕەزایەتییانە بوونه.