کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەدێی "نێ" سپای تێرۆریستی پاسداران لەلایەن خەڵکەوە ڕاو نرا

17:16 - 30 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستی پاسداران بەمەبەستی سەردانکردنی بنەماڵەی کۆڵبەرانی شەهیدی ڕێی نان، چوونە نێو "نێـ"ـیەوە کە ئەمە هەڵوێستی توندی لاوانی ئەم گوندەی لێکەوتەوە و ڕاو نران.

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز، کاتژمێر ٤ و نیوی پاشنیوەڕۆ، سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ سەردانکردنی بنەماڵەی "ئازاد و فەرهاد خوسرەوی"، دوو کۆڵبەری شەهیدی ڕێی نان کە لە ملەی تەتەی هەورامان ڕەق هەڵاتبوون، چووبوونە نێو گوندی نێیەوە و ئەمە تووڕەییە خەڵکی بەدواوەوە بوو و تێرۆریستەکان ڕاو نران.

ڕێژیم و سپای تێرۆریستی پاسداران لە ترسی خرۆشانی خەڵک، ویستوویانە لە ماتەمێنیی ئەم دوو برا شەهیدەدا بەشداری بکەن، بەڵام لەلایەن خەڵکەوە ئیزنیان پێ نەدراوە.

لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەم دوو برا کۆڵبەرەدا، خەڵکی وەزاڵەهاتوو دژی ڕێژیمی ئێران درووشمیان دا و داگیرکەر و پاسدارەکانیان بە هۆکاری سەرەکیی کوشتنی کۆڵبەران دەزانن.