کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەکانی "سەقز و بۆکان" چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:42 - 27 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، پێشمەرگەکانی شار لە "بۆکان" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو چالاکییە لەسەر ڕێگاکانی ئاوایی سەراو، گۆگتەپە و تڕانزیتی بۆکان – میاندواو بەڕێوە چووە.

لەو چالاکییەدا بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاڵای پیرۆزی کوردستان و لۆگۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەڵ کرا.

هەروەها ئەندامانی حیزب لە کوێستانەکانی "هەوارەبەرزی ناوچەی گەورکایەتی و گوندی یاغیان" سەر بە شاری "بۆکان" بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییەدا و لەنێو سەیرانچییەکان، "بەرنامە و پەێڕەوی نێوخۆی حیزب" بڵاو کراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە و لە شاری "ساحێب"، "مەیدانی فەرهەنگ، ڕێگای سەقز- سنە و ڕێگای گوندی قیلەسون" سەر بە شاری "سەقز" چالاکییەکی بەربڵاو بەڕێوە چووە.

لەو چالاکییەدا "ئاڵای پیرۆزی کوردستان، وێنەی قازی محەممەد و دوکتور سادق شەرەفکەندی" بڵاو کراونەتەوە.

هەروەها ئەندامانی حیزب لەو شارە پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان و پێشمەرگەکان نوێ کردووەتەوە کە هەتا سەر وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازیان دەبن.