کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەکانی "مەریوان، بیجاڕ و بۆکان" چالاکیی ژینگەیی بەڕێوە چوو

11:46 - 17 سەرماوەز 2721

ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن گرووپی شاخەوانیی "قەندیلـ"ـی شاری "مەریوان" چالاکییەکی ژینگەیی لەژێر ناوی "ئەم نیشتمانە بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە" بە چاندنی بەڕوو بەڕێوە چوو.

هەر لەو شارە و لە چالاکییەکی بەرینی ژینگەییدا گرووپی شاخەوانیی "هەڵۆخان و وەرزشی ژنان" بە ڕێپێوانێکی دوورودرێژ، دەنکە بەڕوویەکی زۆریان لە داوێنی چیاکانی دەوروبەری شاری "مەریوان" چاند.

هەروەها لەلایەن قوتابخانەی کچانەی "حەکیمـ"ـی ئەو شارە بە چاندنی دەنکی بەڕوو چالاکیی ژینگەیی بەڕێوە چوو.

لەلایەکی دیکەوە ژینگەپارێزان ل لە داوێنی کێوی "نسار"ی شاری "بیجاڕ" و لەژێر دروشمی "ئەم نیشتمانە بە باڵای زاگرۆسەوە جوانە" چالاکیی ژینگەییان بەڕێوە برد.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە شاری "بۆکان" ٦٠٠ نەمامی بەڕوو لەلایەن ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی "سروشتی شارەکەم بۆکان" بە ئامانجی چەقاندنیان لە کێوەکان بەرهەم هاتوون.