کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەکانی کوردستان بنکەی هەڵبژاردنەکان بایکۆتیان لەسەرە

13:56 - 28 جۆزەردان 2721

لە درێژەی بانگەشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان، لە ئاکامدا ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شۆرای گوند و شارەکان لە کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو.

 لەو هەڵبژاردنانەدا خەڵکانێکی زۆر کەم دێنە بەرچاو و ناوەندی هەڵبژاردن بە سارد و سڕی دەبیندرێن.

لە گوندی "واوان" و شارۆچکەی نەڵاس سەر بە شاری "سەردەشت" بەپێی ئەو زانیارییەکانی کە بە تیشک تی‌ڤی گەیشتووە شوێنەکانی دەنگدان قەت ئاوا بە چۆڵی نەبیندراون.

هەروەها لە شاری "شنۆ"، بنکەی هەڵبژاردنەکان جگە لە هێزە نیزامییەکان کەسی دیکەی لێ نابیندرێ.

لە لایەکی دیکە لە گەڕەکەکانی "حەماڵاوا، سیلۆ، شاناز" و نێو شاری "سەقز"، بەپێی گرتە ڤیدیۆ و ئەو کاتەی لە کاتژمێر ٩ هەتا ١٢ی پێش‌نیوەڕۆ تۆمار کراوە، دەردەکەوێ کە بازاڕ زۆر بە چۆڵ و هۆڵی دەبیندرێ و کەسانی نەفس نزم و بێ ئاگا نەبێ کەس بەشداری هەڵبژاردنی نەکردووە.

لە "سەقز"، بە پێچەوانەی جاران خزم و کەسی نزیکی پاڵێوراوەکانیش پێشوازییان لەو هەڵبژاردنانەدا نەکردووە.

بەشێک لە پاڵێواراوان بۆخۆیان وەنێو ماشێنەکان و ڕێبواران کەوتوون و کارتی پێناسی خۆیان بە خەڵک پێشان دەدەن و لە خەڵک دەپاڕێنەوە کە دەنگیان پێبدەن.

باس لەوە دەکرێ، دۆخی ئەم شارە لە ئەمڕۆدا بەهۆی دەنگدانەوە، زۆر بێدەنگ و تاقەت پڕوکێنە.

پێشبینیان کردووە، بەپێی هەڵبژاردنەکانی دەورەی پێشوو کۆی گشتیی هەڵبژاردنەکان ناگاتە ١٥ لەسەد، هەرچەند لەوانەیە هەتا ٦ی ئێوارە ئەم ڕێژەیە بەرز و نزمی بەخۆیەوە ببینێ.