ئەندامانی حیزب لە شارەکانی سەقز و بانە بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات ئاڵای کوردستانیان هەڵدا و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەر پێشمەرگەکانی شار لە کێوی سەید ئەحمەدی شاری "ساحێب" سەر بە شاری سەقز، بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
ئەوان لە پەیامێکی ڤیدیۆئیدا وتوویانە: " ئێمە پێشمەرگەکانی شاری ساحێب سڵاو دەنێرین بۆ گۆڕ و گڵکۆی ٣ ڕێبەری شەهیدمان قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی، بەڵێن و پەیمانی وەفاداری لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان نوێ دەکەینەوە و سڵاو دەنێرین بۆ گۆڕ و مەزاریان و ئەڵێین تا دوا دڵۆپی خوێنمان لەسەر ڕێگا و ڕێبازی ئەو نەمرانە وەفادار دەمێنینەوە".
هاوکات شێرە ژنانی دێموکرات لە شاری بانە بە دوورینەوەی ئاڵای کوردستان و هەڵدانی ئاڵا، پەیمانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
ئەوان لە پەیامێکدا ڕایانگەیاندووە کە ئێمە ژنانی شاری بانە شان بە شانی برا پێشمەرگەکانمان لەنێو شار خەبات دەکەین.