کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەکانی کوردستان سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا

12:12 - 11 خاکەلێوه 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی شەهیدانی کوردستان سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

لە شاری بۆکان بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە تیمێک لە تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات بە کوێستانەکانی گوندی ساردە کوێستان سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد. لەو شوێنە ١١ شەهیدی سوورخەڵاتی کوردستانی لێ نێژراوە.

شەهید "بازید نەبەردی" یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی پێشەوا و شەهید "عەبدوڵڵا" لەو شەهیدانەن کە لەو شوێنە نێژراون.

هەروەها شەهید "محەممەد زەنگەنە" فەرماندەی هێزی پێشەوا لە قوڵغەتەپە نێژراوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەسەر مەزاری ئەو شەهیدانە ڕایانگەیاند، بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیمانمان لەگەل شەهیدان نوێ دەکەیەنەوە ڕێگا و ڕێبازیان هەتا وەدیهێنانی ئامانجیان درێژە پێدەدەین.

تێکۆشەرانی دێموکرات ڕایانگەیاندووە، یان سەربەستی وسەرفەرازی کوردستانمان بەچاوی خۆمان دەبینین.یان وەکوو تەواوی شەهیدانمان خوێنی خۆمان پێشکەش بەخاک وخەڵک و ڕێبازی حیزبەکەمان دەکەین.

سڵاو لە شەهیدان قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی و تەواوی شەهیدانی حیزب وگەل.

لە پیرانشار بە هەمان شێوە تێکۆشەرانی دێموکرات سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.

لە مەهاباد بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە گوندی خوڕخوڕە ئەندامانی حیزبی دێموکرات سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد.

لە سەقز تێکۆشەرانی دێموکرات پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.