کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شارەکانی کوردستان و ئێران چەندین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو

18:24 - 28 سەرماوەز 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمەڵێک ناڕەزایەتی لە چەندین شاری کوردستان و ئێران بەڕێوە چوو.

خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکانی "کرماشان، لوڕستان، ئەراک و تەورێز" بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەنیبسەت جیبەجێنەکردنی خواستەکانیان و بە ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ، بارودۆخی بژێویی ژیانی خۆیان پیشانی ڕای گشتی دا.

هەروەها خانەنشینکراوانی فولاد لە "تاران" و پارێزگاکانی "ئەحواز و ئیسفەهان"، سەبارەت بە وڵامنەدانەوەی ویستەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

لەلایەکی دیکەوە هەر لە "تاران" کرێکاران و شۆفێرانی شیرکەتی "واحید"ی ئەو شارە بەهۆی وڵامنەدانەوە بە داخوازییەکانیان لە بەرانبەر شارەداری ناڕزایەتییان دەربڕی.

هاوکات ماڵخوراوانی شیرکەتی "ڕێگانی دوور" بەهۆی گەندەڵی و خورانی سەرمایەکانیان ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.