کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شنۆ و نەغەدە چالاکیی ژینگەیی بەڕێوە چوو

18:22 - 2 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕ ڕێکخراوەی ژینگەپارێزیی کێلەشینی سەوزی زاگرۆسی شنۆ (ژینکۆ) لە دارستانەکانی میراوێ، گوندەکانی ڕیکاوێ، باڵاگیر، کۆنەقەڵا، مەودای سینگان و بێمزوورتێ" چالاکی ژینگەییان بەڕێوە بردووە.

لەو چالاکییەدا،ژینگەپارێزان لە شوێنە گشتی و گەشتیارییەکاندا کەرەستەی پێویستییان بۆ کۆ کردنەوەی زبڵ و پاشماوە داناوە.

هاوکات "شاخەوانانی زاگرۆسی نەغەدە" بۆ پێشگرتن لە ئاگرکەوتنەوەی لەناکاو، دار و نەمامی دەورووبەری گڵکۆی "محەممەد ئەوراز"یان لە گژوگیا و دڕک خاوێن کردووەتەوە.