ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڕەکی "ئەمیرئاباد"ی شاری شنۆ بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی حیزبەکەیان دووپات کردەوە.
لەو چالاکییەدا تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشمی "سەرکەوێ ڕاسان" و "بژی حیزبی دێموکرات" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
قارەمانانی دێموکرات لە "شنۆ" هەروەها لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمانیی وەفادارییان دووپات کردەوە و بەڵێنییان داوە هەتا وەدیهاتنی ئامانجەکانیان دەست لە خەبات و تێکۆشان هەڵنەگرن.